عێراق لە گەشەی ئابوریی جیهاندا چووە پلەی دووەم

بەپێی داتاکانی كۆمپانیای “ستاتیستای ئەڵمانی”كە تایبەتمەندە بە داتاکانی بازاڕ و بەکاربەران (10) وڵاتی جیهانی دیاریکردووە، کە زۆر بە خێرایی لە ساڵی 2022 گەشە دەکەن.

لەنێو ڕیزبەندییەكەدا وڵاتی گویانا بەپلەی یەكەم دێت بە ڕێژەی 9.8%، هەروەها عێراق لە پلەی دووەمی گەشەی ئابوریی جیهاندا دێت، بە ڕێژەی 9.5% كە لەمساڵدا گەشەدەکات.

لەدوای عێراقیش وڵاتی کوەیت دێت، بە ڕێژەی 8.2%، دواتر هیندستانیش پلەی چوارەمی وەگرتووە و سعودیە لە پلەی پێنجەمدایە بە ڕێژەی 7.5%.

هەر بەپێی پێشبینییەکانی كۆمپانیا ئەڵمانییەكە گەشەی ئابوریی جیهانی كە لە مانگی نیسانی 2022 ئامادەکراوە، دەریخستووە ئەمساڵ ئابوریی جیهانی سەرەڕای ئەو فشارە زۆرەش 3.6% گەشەدەکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پێنج ئەندامی خێزانێک لە بەسرە بەهۆی سووتانی ماڵەکەیانەوە گیانیان لەدەستدا

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی بەسرە ئاشکرایکرد، تەرمی پێنج ئەندامی خێزانێکیان دەرهێناوە، کە بەهۆی سووتانی ماڵەکەیانەوە گیانیان لەدەستداوە. بەڕێوەبەرایەتییەکە ڕایگەیاندووە،…
Total
0
Share