پاڵێوراوە كوردەكانی پێكهاتەی نوێی دادگای باڵای فیدڕاڵی دیاریكران

ئاراستەی سەرکۆمار دەکرێت بۆ دەرکردنی مەرسومی کۆماری

ئەنجومەنی باڵای دادوەری ناو ئەو پاڵێوراوە كوردانەی ئاشكراكرد كە بۆ پێكهاتەی نوێی دادگای باڵای فیدڕاڵی دیاریكراون.

ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق ئەمڕۆ دووشەممە 29ی ئازار بڵاویكردەوە، دادوەرانی ڕاسپێردراو بۆ دیاریکردنی سەرۆک و ئەندامانی دادگای باڵای فیدراڵی لە عێراق کە پێکهاتوون لە فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری و مەدحەت مەحمود، سەرۆکی دادگای باڵای فیدراڵی و سالم محەمەد نوری، سەرۆکی دەزگای داواکاری گشتی و جاسم محەمەد عەبود، سەرۆکی دەستەی سەرپەرشتیاریی دادوەری کۆبوونەوە.

ئاشكراشیكرد، دادوەرانی ڕاسپێردراو، پێکهاتەی دادگای باڵای فیدراڵییان تەواوکردووە کە پێکهاتووە لە سەرۆک و جێگر و ئەندامانی ڕەسەن و یەدەگی دادگاکە.

بەپێی ڕاگەیەنراوەكە هەریەک لە عەبدولڕەحمان سلێمان، سەرۆکی دادگای تاوانەکانی دهۆک و جاسم جەزا، سەرۆکی دادگای تێهەڵچوونەوەی سلێمانی پاڵێوراوان بۆ ئەندامێتی ڕەسەنی دادگاکە و تاهیر سلێمان، سەرۆکی دادگای نەوجەوانانی دهۆک بۆ ئەندامی یەدەگی دادگاکە پاڵێوراوە.

چوارشەممەی ڕابردوو 24ی ئازار ئەنجومەنەكە هەریەك لە دادوەر جاسم محەمەد عەبود، بۆ پۆستی سەرۆكی دادگاكە و سەمیر عەباس، بۆ پۆستی جێگری سەرۆك دیاریكرد.

هەروەها هەریەك لە (غالب عامر، حەیدەر جابر، ئەیوب عەباس، دكتۆر حەیدەر عەلی نوری و خەڵەف ئەحمەد) وەك ئەندامانی ڕەسەنی دادگاكە دیاریكرد، جگە لە سێ دادوەری یەدەگ بە ناوەكانی (خالد تەها و عادل عەبدولڕەزاق و مونزیر ئیبراهیم).

لە 18ی ئەم مانگە ئەنجومەنی نوێنەران هەمواری یاسای دادگای باڵای فیدڕاڵی پەسەندكرد، ئەمەش پاش ناكۆكی و ململانێی نێوان هێز و فراكسیۆنەكان لەسەر دەقی پرۆژەیاسایەك كە تایبەت بە دادگاكە پێشكەشكرابوو، لەو دانیشتنەدا ژمارەیەك لە فراكسیۆنە كوردستانییەكان ناڕەزایەتییان نیشاندا و بایكۆتیان كرد.

پێکهاتەی نوێی دادگای باڵای فیدراڵی ئاراستەی سەرکۆمار دەکرێت بۆ دەرکردنی مەرسومی کۆماری تایبەت بە دامەزراندنیان لە پۆستەکانیاندا.

بەپێی مادەی 93 لە دەستوری ھەمیشەیی عێراق، یەکێک لە ئەرکە سەرەکییەکانی دادگاکە بریتییە لە پەسەندکردنی ئەنجامی کۆتایی ھەڵبژاردنەکان.

بابەتی پێشتر

لەبارەی شیری قوتووی منداڵان لە سلێمانی هۆشداری دەدرێت

بابەتی دواتر

ئەمریكا 10 ملیۆن دۆلار بۆ زانیاریدان لەسەر بكوژی ڕەفیق حەریری دیاریدەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

موقتەدا سەدر: كۆتایی عێراق نزیكە

موقتەدا سەدر لەبارەی خۆپیشاندانەكانی بەغدادەوە پەیامێكی بڵاوكردەوە و دەڵێت، “ئێستا دەرفەتێکی گەورەیە بۆ گۆڕانکاریی ڕیشەیی لە سیستمی سیاسی”.…
Total
0
Share