سێ تۆمەتبار دەستگیركران

پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی سێ كەسی بە تۆمەتی گەڕان و بردنی چەند پارچە شوێنەوارێك ڕاگەیاند.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی تێیدا هاتووە، مەفرەزەكانی‌ بنكەی پۆلیسی‌ سەیدسادق و بنكەی پۆلیسی حەساری سەر بە بەشی پۆلیسی سەیدسادق سێ تۆمەتباریان دەستگیركرد كە خەریكی گەڕان و پشكنین بوون بۆ دۆزینەوە و بردنی چەند پارچە شوێنەوارێك.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، دوای ئەوەی زانیاری بە هێزەكانی پۆلیس دراوە لەسەر سێ تۆمەتبارەكە لە گوندی سەراوی سەربە قەزای سەیدسادق خەریكی گەڕان و پشكنین بوون بەمەبەستی دۆزینەوەی چەند پارچە شوێنەوارێك، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی سەیدسادق و بنكەی پۆلیسی حەسار دەستبەجێ لێكۆڵینەوەكانیان بۆ دەستگیركردنی تۆمەتباران دەستپێكرد، سەرەنجام توانرا هەر سێ تۆمەتبارەكە دەستگیربكەن، دەستیشگیرا بەسەر ئۆتۆمبێلێك و ئەو ئامێر و كەرەستە و كەلوپەلانەدا كە بە تۆمەتباران بووە.

لە ئێستادا بە بڕیاری دادوەر ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.

بابەتی پێشتر

بۆری ئاوی دوكان - سلێمانی تەقی

بابەتی دواتر

نرخی نەوت بەرزبووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی سلێمانی ئاگاداری شۆفێران دەکاتەوە

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆی سلێمانی ئاگاداری شۆفێران ده‌كاته‌وه‌ به‌هۆی كاركردنی تیمه‌كانی شاره‌وانیه‌وه‌ له‌ئێستادا سه‌رجه‌م ئه‌و رێگایانه‌ی له‌شه‌قامی (راپه‌ڕین – سلێمانی)…
Total
0
Share