ڤیدیۆ.. مامۆستایانی سنە پشتگیریی زارا موحەمەدی دەکەن

ئەمڕۆ پێنجشەممە جارێکی دیکە مامۆستایان لە سەرتاسەری ئێران لە بەردەمی ئیدارەی پەروەردەی شارەکانیان گردبوونەوە و مامۆستایانی سنە پشتگیریی زارا موحەمەدی، مامۆستای وتنەوەی زمانی کوردییان کرد.

مامۆستایان لە سنە بە وتنەوەی دروشمی “ئێمە زارای زمانین ڕاوەستان قەت نازانین و زارا کیژی نیشتمان پاڵپشتتن مامۆستایان” پشتگیریی “زارا محەمەدی”یان کرد کە لەم دواییانەدا ڕەوانەی زیندان کرا.

مامۆستایان هەروەها وتیان، “هاوخەباتین پێکەوە ناوەستین بۆ پێشەوە و نەسرەوتن تا سەرکەوتن”.

مامۆستایان لە شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەوانە مەریوان، سنە، کامێران، دێولان، بیجار، بانە، سەقز، بۆکان، سەردەشت و کرماشان بەشداریی ئەو زنجیرە ناڕەزاییانە بوون.

مامۆستایانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ماوەی چەند مانگێکە ناڕازین لە جێبەجێنەکرانی پڕۆژەیاسای پلەبەندیی مامۆستایان و پێشنیازەیاسای هاوتاسازیی مووچەی خانەنشینی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەبارەی فۆرمی دامەزراندنی پاسەوانانی سنوورەوە ئاگادارییەک بڵاودەکرێتەوە

فەرماندەیی پاسەوانی سنوور لەبارەی پرکردنەوەی فۆرمی دامەزراندنەوە ئەوکەسانە ئاگادەردەکاتەوە کە فۆرمەکەیان پڕکردووەتەوە و داوادەکات بیگەڕێننەوە بارەگای فەرماندەیی. لە…
زیاتر ببینە

سەرۆكی شارەوانیی سلێمانی وردەكاری تەرخانكردنی زەوی بۆ خانەوادە و وارسی شەهیدان ڕووندەكاتەوە

سەرۆكی شارەوانیی سلێمانی لەگەڵ شاندێكی لیژنەی شەهیدان و ئەنفالكراوانی پەرلەمانی كوردستان كۆبووەوە و میكانیزمی دابەشكردنی 59 پارچە زەوی…
Total
0
Share