وەزارەتی بازرگانی: لە هەفتەی داهاتووەوە پارەی گەنمی جوتیاران دابەشدەکرێت

 

وەزیری بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، وەرگرتنی گەنمی جوتیاران بەردەوامە و ئەگەر هیچ گرفتێک دروست نەبێت هەفتەی داهاتوو پارەی گەنمی جوتیاران دابەشدەکەن.

لە سەردانیدا بۆ سایلۆی گەنمی پیرەمەگروون کەمال موسلیم وەزیری بازرگانیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەو جۆرە گەنمەی تائێستا وەرگیراوە کوالێتییەکی زۆر باشە، جوتیاران هەر بڕە گەنمێکیان هەبێت لێیان وەردەگیرێت.

لەبارەی پارەی گەنمی جوتیارانەوە وەزیری بازرگانی ئاشکرایکرد، بۆ هەر تۆنێک گەنم بڕی 850 هەزار دینار دەدرێت بە جوتیاران و دڵنیایی دەدات، کە ئەمساڵ هیچ گرفتێک لە پارەی گەنمدا نابێت.

ئاماژەی بەوەکرد، ئێستا بڕه‌ پاره‌یه‌ك هاتووه‌ته‌ سه‌ر هه‌ژماری وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی، كه‌ له‌ هه‌ولێر و دهۆك بڕی 500 ملیۆن دینار و له‌ پارێزگای سلێمانی بڕی یه‌ك ملیار دینار هاتووەتە سه‌ر هه‌ژماری وه‌زاره‌ت، ئەگەر هیچ کێشەیەکیش دروست نەبێت لە هەفتەی داهاتوو پارەی گەنمی جوتیاران دابەشدەکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوبەری ناحیەی قەرەهەنجیر لەسەر گرتە ڤیدیۆی ‘قەرەباڵخی نەوت وەرگرتن’ ڕوونکردنەوە دەدات

دوێنێ یەكشەممە 11ی تشرینی یەكەم، ڤیدیۆیەك لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوكرایەوە كە تیایدا دەردەكەوێت، لە قەرەهەنجیر “هاوڵاتییەكی زۆر ڕادەكەن…
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: پێویستە حكومەتی داهاتوو پشتیوانی پرۆسەی ریفۆرم لە هێزەكانی پێشمەرگەدا بكات

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیران پێشوازیكرد لە وەفدێكی سەربازیی ئەڵمانیا بە سەرۆكایەتیی كۆلۆنێڵ تۆماس ریتەر، فەرماندەی نوێی هێزەكانی…
Total
0
Share