ڕاهێنەری ئەرجەنتین: ئێمە پاڵێوراوی سەرەكی نین بۆ مۆندیال

لیۆنێل سكالۆنی ڕەتیكردەوە هەڵبژاردەی ئەرجەنتین پاڵێوراوی سەرەكی بێت بۆ بەدەستهێنانی ناسناوی مۆندیالی 2022.

پاش بردنەوەیان لە ئیتاڵیا، لیۆنێل سكالۆنی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بەشداری كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانی كرد.

سكالۆنی پێیوایە هەڵبژاردەی زۆر بەهێزتر لەوان هەیە و ئەمان هێشتا نەبونەتە پاڵێوراوی سەرەكی.

وتیشی: “دڵخۆشم بەوەی ئەم كۆمەڵە یاریزانە پێكەوە دەبینم دەجەنگن بۆ ئەوەی بردنەوە بەدەستبهێنن.”

ئاماژەی بەوەشدا كە ئەوان هێشتا لە قۆناغی دروستبون و بەرزكردنەوەی ئاستی خۆیاندان.

سكالۆنی جەختی كردەوە لەوەی لەسەرەتاوە هەوڵیداوە بناغەی تیپەكە بە بەهێزی دروستبكات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) کلاسیکۆی ئیتاڵیا بە بردنەوەی یوڤانتۆس لە ئینتەر میلان کۆتاییهات

ئه‌مشه‌و یەکشه‌ممه‌، یارییەکانی هه‌فته‌ی (27)ی خولی پله‌ یه‌کی ئیتاڵیا بەردەوامییان هەبوو، یانه‌ی یوڤانتۆس بردنه‌وه‌یه‌کی گرنگی به‌رامبه‌ر ئینتەر میلان…
Total
0
Share