هاتوچۆی سلێمانی ئۆتۆمبێلە دەست بەسەرداگیراوەكان دەفرۆشێت

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی فرۆشتنی 91 ئۆتۆمبێل ڕادەگەیەنێت كە لە گەراجی دەست بەسەرداگرتنی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆیە و هەر كەس ئارەزووی كڕینی هەیە دەتوانێت بەشداربێت لە كڕینەوەیان لە زیادكردنێكی ئاشكرادا.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی تێیدا هاتووە، پشت بەستن بە ڕێنمایی وەزارەتی ناوخۆ ژمارە ( 1 ) ی ساڵی 2016 بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی 91 ئۆتۆمبیلی دەست بەسەرداگیراو دەفرۆشێت كە لە گەراجی دەست بەسەرداگرتنی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆ  لە ناوچەی پیشەسازی سلێمانی.

ئاماژە بەوەشكراوە، هەر كەسێك ئارەزووی كڕینی ئەم ئۆتۆمبیلانەی هەیە ، دەتوانێت بەشداربێت لە پرۆسەی زیادكردنی ئاشكرا ، بە ڕەچاوكردنی ئەم خاڵانەی لای خوارەوە:-

1 – كەسی بەشداربوو دەبێت چەكی پەسەندكراو ئامادەبكات لە ڕۆژی زیادكرنی ئاشكراكەدا .

2 – كڕیار گشت خەرجییەكانی بڵاوكردنەوەی زیادكردنی ئاشكراكە دەگرێتە ئەستۆ.

3 – دەبێت كڕیار لە ماوەی 14 ڕۆژدا سەرجەم ئۆتۆمبیلەكان بە سكراب بە سێ‌ پارچە بباتە دەرەوەی گەراجەكە و پاش تێپەربوونی ئەو ماوەیە ڕۆژانە بڕی یەك ملیۆن دینـــــار سزای دواكەوتنی لێوەردەگیرێت .

4 – پرۆسەی سكرابكردنی ئۆتۆمبیلەكان دەبێت لە لایەن كڕیارەوە ئەنجامبدرێت و لە 17ی 6ی 2022 دەستپێدەكات، تا وەكو 30ی 6ی 2022كۆتایی دێت و ڕۆژانە لە كاتژمێر8ی بەیانی تاوەكـو 6ی ئێوارە ڕێگەپێدراوە لەناو گەراجەكە ئەو كارەبكرێت

5 – پرۆسەی زیادكردنی ئاشكراكە لە 16ی 6ی 2022 لە كاتژمێر 10ی سەر لە بەیانی لە گەراجی دەست بەسەرداگرتنی بەڕێوەبەرایەتيی هاتوچۆ لە ناوچەی پیشەسازيی سلێمانی ئەنجامدەدرێت.

تێبینی: پێشتر لە ڕۆژنامەكاندا بڵاوكراوەتەوە 1ی 6ی زیادكردنی ئاشكراكە بەڕێوەدەچێت، بەڵام گۆڕدرا بۆ 15ی ئەم مانگە.

بابەتی پێشتر

ئەردۆغان وردەكاریی ئۆپەراسیۆنەكەی بۆ باكووری سوریا ئاشكرادەكات

بابەتی دواتر

کوڕێک دەستدرێژی دەکاتە سەر دایکی بەهۆی ئەوەی نەیهێشتووە هاوسەرگیری بکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share