كوژرانی 47 سەربازی توركیا لە هەرێم ڕاگەیەندرا

هەپەگە ڕایدەگەیەنێت، لەلایەن گەریلاوە لە چەند چالاكییەكدا 47 سەربازی توركیا كوژراون و گورز لە دوو هەلیكۆپتەر-یش وەشێندراوە.

ناوەندی چاپه‌مه‌نی و ڕاگه‌یاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) ڕایگەیاند، گەریلا چەند چالاكییەكی لە زاپ، ئاڤاشین و مەتینا ئەنجامدا و تیایدا 47 سەرباز كوژران، هەشتی دیكە برینداربوون.

ڕوونیشیكردەوە، دوێنێ 29ی ئایار لە شاخی هەكاری لە مەتینا هێزەكانی سوپای توركیا ویستویانە بەرەو سەنگەرەکانی گەریلا پێشڕەوی بكەن، بەڵام لەژێر چاودێریدا بوون و ڕووبەڕوویان بوونەتەوە و تیایدا 11 سەرباز كوژراون.

هەپەگە شەهیدبوونی گەریلایەكیشی بەناوی (سیابەند) ڕاگەیاند و دەڵێت، “لە ڕیزەکانی پێشی پێشەوە، یەکەم گورزی لە داگیرکەران دابوو، چووبووە سەر تەرمی 9 داگیرکەر”.

ئاماژەی بەوەشكرد، هەر لەلایەن هێزەكانیانەوە گورز لە دوو هەلیكۆپتەر وەشێندراوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوی هەپەگە تەنها دوێنێ هێزەكانی توركیا 27 جار بە چەکی کیمیایی و تەقەمەنی بۆردومانیان ئەنجامداوە.

بابەتی پێشتر

وەرزێکی ئێسکشکێن چاوەڕێی ڕیاڵی ئەنچیلۆتی دەکات

بابەتی دواتر

ڕاستیی ئەو بەردەی گەرمیان ئاشكرابوو كە هەوڵی بەتاڵانبردنی دەدرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share