راگەیەندراوێک لە وەزارەتی پەروەردەوە سەبارەت بە تاقیکردنەوەکانی نیوەی وەرزی دووەم

لۆگۆی وەزارەتی پەروەردە

وەزارەتی پەروەردەی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەو خوێندنگانەی پابەندبوون بە جێبەجێکردنی ساڵنامەی خوێندن بەشێک لە تاقیکردنەوەکانی نیوەی وەرزی دووەم پێش دەستپێکردنی پشووەکان ئەنجامبدەن.

بەپێی نوسراوێکی وەزارەتی پەروەردەی هەرێم، ئەو خوێندنگانەی پابەندبوون بە ساڵنامەی خوێندنی 2024-2025 لە رۆژانی (4،6،8،9)ی مانگی سێ، بەشێک لە تاقیکردنەوەکانی نیوەی وەرزی دووەم ئەنجامبدەن و رۆژانی (24،25،26،27)ئەو تاقیکردنەوانەی دیکە کە ماون ئەنجامبدرێن.

ئەمەلە کاتێکدایە وەزارەتەکە بڕیاریداوە، ئەو ناوەندانەی خوێندن کە ساڵنامەی وەزارەتیان وەک خۆی پیادەکردووە، پشووی بەهارە لە 11ی ئازاری 2025 دەستپێدەکات، تاوەکو 23ی ئازاری 2025 بەردەوامدەبێت”.

تا ئێستا وەزارەتی پەروەردە هیچ بڕیارێکی سەبارەت بەو ناوەندانەی خوێندن دەرنەکردووە کە بۆ ماوەیەک بایکۆتی دەوامیان کردووە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share