لە سنووری هەڵەبجە دەستبەسەر دوو کیلۆ زێڕدا گیرا

 

فەرماندەیی پاسەوانی سنووری عێراق ڕایگەیاند، دەستیانگرتووە بەسەر دوو کیلۆ زێڕدا کە ویستراوە بەشێوەی قاچاخ ببرێتە وڵاتی ئێران.

بەپێی ڕاگەیەندراوی فەرماندەیی پاسەوانی سنوور، زانیاریی هەواڵگرییان پێگەیشتووە سەبارەت بە بردنە دەرەوەی زێڕ بۆ وڵاتی ئێران بە شێوەی نایاسایی، کە لە سنووری ناحیەی تەوێڵەی سەربە پارێزگای هەڵەبجە بووە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، تیمێکی پسپۆڕ چوونەتە ناوچەکە و دەستیانگرتووە بەسەر دوو کیلۆگرام زێڕدا کە لەناو ئۆتۆمبێلێکدا حەشاردرابوو.

دواتر ئەو کەسەش دەستگیرکراوە کە بەنیازبووە ئەو زێڕە بەقاچاخ بباتە وڵاتی ئێران.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نوخشە ناسیح بۆ دوکاندارانی دارەسووتاوەکە: هیوادارین حکومەتی هەرێم قەرەبووی زیانەکانتان بکاتەوە

نوخشە ناسیح، پارێزگاری هەڵەبجە لەبارەی ئاگرەکەی ئەمڕۆ بازاڕی دارەسووتاوەکەی سلێمانی پەیامێکی بڵاوکردەوە. لە پەیامەکەی نوخشە ناسیحدا هاتووە، “بەڕێزان…
Total
0
Share