نوێنەری مامۆستایانی لادراو: نزیکەی دوو هەزار مامۆستای وانەبێژ لادراون

خۆپیشاندانێكی مامۆستایان فۆتۆ: ئەرشیف

نوێنەری گشتیی مامۆستایانی وانەبێژی لادراو رایگەیاند، “نزیکەی دوو هەزار مامۆستای وانەبێژ لادراون”.

زانا زرار، نوێنەری گشتیی مامۆستایانی وانەبێژی لادراو رایگەیاند، نزیکەی دوو هەزار مامۆستای وانەبێژ لە وانەوتنەوە دوورخراونەتەوە و تاوەکو ئێستا دانەنراونەتەوە، لەکاتێکدا بەڵێنمان پێدرا کە دادەنرێینەوە.

وتیشی، بەشێک لەو مامۆستایانەی لادراون 12 ساڵ خزمەتیان کردووە، بەڵام بە بڕیارێک لادراون و لە مافی گرێبەست بوونیش بێبەشکراون بە بیانووی ئەوەی لەکاتی دەرچوونی ئەو بڕیارەدا لە پرۆسەی خوێندندا نەبوون.

باسی لەوەشکرد، “داوا لە حکومەتی هەرێم دەکەین، لە شوێنی ئەو مامۆستایانەی خانەنشین دەبن، مامۆستایانی وانەبێژی لادراو دابنرێن”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێك: ئەگەر حكومە‌تی هە‌رێم ڕاستگۆیە‌ دە‌بێت فڕۆكە‌خانە‌كان بە‌ ڕووی هە‌ر فڕۆكە‌یە‌كدا دابخات كە پە‌نابە‌ران دیپۆرتدە‌كەنەوە

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت، “ئەگەر حكومە‌تی هە‌رێم ڕاستگۆیە‌ لە‌كە‌یسی پە‌نابە‌رانی بە‌ریتانیادا دە‌بێت فڕۆكە‌خانە‌كانی هەرێم بە‌ ڕووی ھە‌ر…
زیاتر ببینە

سبەینێ دەرگای ناوەندەكانی خوێندن بەڕووی خوێندكاراندا دەكرێنەوە

بەڕێوەبەری پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانی رایدەگەیەنێت، سبەینێ دەرگای ناوەندەكانی خوێندن بەڕووی خوێندكاراندا دەكرێنەوە و ئامادەكاریی پێویست بۆ دەستپێكردنەوەی ساڵی…
Total
0
Share