سلێمانی.. شۆفێرانی تاکسی دژی گرانبوونی بەنزین خۆپیشاندانیان کرد

 

بەشێک لە شۆفێرانی تاکسی لە شاری سلێمانی خۆپیشاندانیان ئەنجامدا، داوای هەرزانکردنی بەنزین و تایبەتکردنی چەند بەنزینخانەیەکیان بە تەکسییەکان کرد.

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە بەشێک لە شۆفێرانی تاکسی لەبەردەم پارێزگای سلێمانی خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و بۆ ماوەی زیاتر لە کاتژمێرێکی ڕێگای سلێمانی – تاسڵوجەیان داخست.

خۆپیشاندەران چەند داواکارییەکیان هەبوو ئەویش، هەرزانکردنی بەنزین بۆ شۆفێرانی تاکسی بەبڕی 500 دینار بۆ هەر لیترێک، هەروەها دیاریکردنی شەش بەنزینخانە تایبەت بە تەکسییەکان.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share