كێشەیەكی نێوان هەرێم و بەغداد چارەسەردەكرێت و نووسراو كرا

وەزیری كشتوكاڵی هەرێم رایگەیاند، بۆ ئەوەی بە زوویی بڕیار لەسەر وەرگرتنی گەنمی ئەمساڵی جووتیارانی هەرێم بدرێت، نووسراویان ئاڕاستەی وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق كرد.

بێگەرد تاڵەبانی وەزیری كشتوكاڵی هەرێم رایگەیاند، بۆ ئەوەی بەزوویی بڕیار لەسەر وەرگرتنی گەنمی ئەمساڵی جووتیارانی هەرێم بدرێت، نووسراومان ئاڕاستەی وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق كردووە و ئەوەش دوای كۆبوونەوە لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە بەغداد، ئەمڕۆ سەرجەم داتا و زانیاری و نووسراوی وەزارەت كە پاڵپشتبووە بە هەموو رێكارێكی هونەری و زانستی و یاسایی، ئاڕاستەی وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق كرا بۆ ئەوەی بە خێرایی كار لەسەر یەكلاكردنەوەی بابەتی وەرگرتنەوەی گەنمی جووتیارانی هەرێمی كوردستان لە سایلۆكانی عێراق بكرێت.

لە چەند رۆژی رابردوودا وەزیری كشتوكاڵی هەرێم سەردانی بەغدای كرد و لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی عێراق و بەرپرسانی باڵای عێراق تایبەت بە گرفتەكانی جووتیاران بە تایبەت بابەتی وەرگرتنی گەنم كۆبووەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رێكخراوی سی پی تی ئەمریكی: سزادانەكەی شێروان شێروانی نادادپەروەرانەیە

رێكخراوێكی ئەمریكی كە لە دادگاییكردنەكەی شێروان شێروانی ئامادەبوو رایدەگەیەنێت، سزادانەكەی یەكجار نادادپەروەرانە بوو و دەشڵێت، كاتی بەڕێوەچوونی دانیشتنەكە،…
Total
0
Share