شارەوانیی سلێمانی لەبارەی بەخاکسپاردنی مردووەکانیانەوە هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە

گۆڕستانی سەیوان لە سلێمانی

 

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی هاوڵاتییانی شارەکە ئاگاداردەکاتەوە کە گۆڕستانەکانی سلێمانی شوێنی بەخاکسپاردنی مردووی تێدانەماوە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی ڕایگەیاندووە، ” ئاگاداری سەرجەم هاوڵاتییانی شاری سلێمانی دەكەین، كە سەرجەم گۆڕستانەكانی سنووری شارەوانیی سلێمانی جێگای ناشتنی (مردووی) تێدانەماوە”.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، گۆڕستانەکانی ناوشار قەرەباڵغییەکی زۆریان دروستکردووە و ناڕەزایی هاوڵاتییانی لێکەوتووەتەوە.

داواش لە هاوڵاتییان دەکات، لەمەودوا مردووەکانیان لەگۆڕستانی نوێی سلێمانی لەسەر ڕێی هوانە بەخاکبسپێرن.

شارەوانی سلێمانی ڕاشیگەیاندووە، هەر کەسێک سەرپێچی بکات ڕێکاری یاسایی بەرامبەر دەگرنەبەر.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سبەینێ رێککارەکانی بەگرێبەستکردنی مامۆستایان لە سلێمانی دەستپێدەکات

بڕیارە سبەینێ دووشەممە رێککارەکانی بەگرێبەستکردنی مامۆستایانی وانەبێژ لە سنووری پەروەردەی سلێمانی ئەنجامبدرێت. بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی رۆژهەڵاتی سلێمانی بڵاویکردەوە، داوا…
Total
0
Share