سەرۆك كۆماری توركیا ڕایدەگەیەنێت، بۆ دەستپێكردنی هێرش بۆ سەر باكووری سوریا ڕووخسەت لە ئەمریكا وەرناگرن.
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا، لە كاتی گەڕانەوەی لە ئازربایجان لە وتەیەكیدا كە قسەی بۆ ڕۆژنامەنووسان كرد وتی، “شەڕكردن و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و تیرۆریستان بە ڕووخسەت خواستن ئەنجامنادرێت و ئەگەر ئەمریكا بەرەنگاری تیرۆر نەبێەوە ناچارین خۆمان ئەركەكە جێبەجێبكەین”.
پێشتر ئەردۆغان ڕایگەیاندبوو،پیلانیان هەیە داهاتوویەكی نزیكدا هێرشی سەربازی بكەنە سەر ناوچەكانی باكووری سوریا.
سەرۆك كۆماری توركیا ڕاشیگەیاند، ڕێگەنادەن سوید و فينلەندا ببنە ئەندامی پەیمانی باكووری ئەتڵەسی”ناتۆ”.