فێستیڤاڵی سینەمایی کان ڕایگەیاند، ئەکتەری ئێرانی زار ئەمیر ئیبراهیمی خەڵاتی باشترین نواندنی بۆ ڕۆڵی ژن بردووەتەوە.
زار لە فیلمی “جاڵجاڵۆکەی پیرۆز”ـدا ڕۆڵی ڕۆژنامەنووسێکی هەبووە شوێن بکوژێک دەکەوێت و دەیەوێت بیدۆزێتەوە.
ئەکتەرەکە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیی پاش وەرگرتنی خەڵاتەکەدا ڕایگەیاندووە، “فیلمەکە باسی ژنان و جەستەیان دەکات، پڕە لە دەموچاو و قژ و سنگ و پەیوەندیی سێکسی و هەموو ئەو شتانەی مەحاڵە لە ئێران نمایشبکرێن”.
بەپێی پێگەی “ئەسۆشیەیتد پرێس”، ڕێگەنەدراوە فیلمەکە لە ئێران دروستبکرێت، بۆیە لە ئەردەن وێنەیگیراوە.
پێشتر، زار ئیبراهیمی ناچاربووە ئێران جێبهێڵێت و لە ساڵی 2008ـدا هەڵبێت بۆ فەرەنسا، بەهۆی ئاشکرابوونی پەیوەندییەکی سێکسییەوە کە کێشە و هەرای نابووەوە.