گەورە بازرگانێکی ماددە هۆشبەرەکان لە هەرێمی کوردستان دەستگیرکرا

 

نە‌هێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی سۆران ڕایگەیاند، یەکێک گەورەترین بازرگانەکانی ماددەی هۆشبەری دەستگیرکردووە کە ماوەی چەندین ساڵە بەدوایدا دەگەڕێن.

لە ڕاگەیەندراوێکی بنکەی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی سۆران ڕایگەیاند، دواى چەندین ساڵ بەدواداچوون، کۆکردنەوەى زانیارى و چاودێرىی ورد، هێزەکانى بنکەى نەهێشتنى ماددە هۆشبەرەکانى سۆران توانیان تۆمەتبار ( س.ع.خ ) کە یەکێکە لە گەورەترین بازرگانەکانى ماددەى هۆشبەر لە هەرێمى کوردستان لە بازگەى گۆجار سەر بە ئیدارەى سەربەخۆى سۆران دەستگیر بکەن.

ئاماژە بەوەکراوە، “تۆمەتبار خەڵکى ئیدارەى ڕاپەڕینە و دانیشتووى قەلادزێ و وڵاتى ئێرانە و پشکى شێرى هەبووە لە بڵاوکردنەوەى ماددە هۆشبەرەکان بە هەموو جۆرەکانى کریستاڵ، هێرویین و تریاک لە هەرێمى کوردستان”.

نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی سۆران دەڵێت، “لە ماوەى ئەم چەند ساڵە هێزەکانى نەهێشتنى ماددە هۆشبەرەکان، توانیان دەست بگرن بە سەر رێژەیەکى زۆر لە جۆرەکانى ماددەى هۆشبەر و حەبى هۆشبەر و چەندین ئۆتۆمبێل و دەستگیر کردنى ژمارەیەکى زۆر لە ئاڵوودەبووان و فرۆشیارانى ماددەى هۆشبەر کە کاریان بۆ ( س.ع.خ ) کردووە”.

ئەوەشی ئاشکراکردووە، ” ناوبراو سەرپەرشتیی باندێکی گەورەى هاوردەکردن و بڵاوکردنەوەى ماددە هۆشبەرەکانى دەکرد و بە دەستگیرکردنى ئەم بازرگانە، ماددەى هۆشبەر لە سنوورى پارێزگاى هەولێر بە شێوەى بەرچاو ڕوو لە کەمبوون دەکات”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: دۆخەكە پێویستی بە هەوڵی هەمووانە و پێویستە پێكەوە لە خەمی داهاتوو و ژیانی خەڵكەكەماندا بین

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە بەغداد چاویكەوت بە قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی عەسائیب ئەھلی…
زیاتر ببینە

کۆمسیۆن: ژنان لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رێژەی %43ی دەنگدەران پێکدەهێنن

بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ژنان رێژەی %43ی دەنگدەران پێکدەهێنن. بەپێی راپۆرتێکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، رێژەی…
Total
0
Share