ژنێکی 60 ساڵ لەلایەن هاوسەرەکەیەوە کوژرا

 

لە شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ژنێکی تەمەن 60 ساڵ کە دایکی هەشت منداڵە، لەلایەن هاوسەرەکەیەوە کوژرا.

ڕێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بڵاویکردەوە، ڕووداوەکە ڕۆژی پێنجشەممە ڕوویداوە، پیاوەکە بەرلە چەند ساڵێک بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆوە تووشی دۆخێکی دەروونیی ناجێگیربووە و بە چەک ژنەکەی کوشتووە.

ژنە کوژراوەکە ناوی شەریفە وەکیلییە، تەمەنی 60 ساڵە و دایکی هەشت منداڵە و هۆکاری کوشتنەکەی تائێستا دیارنییە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی راپەڕین لەبارەی داخستنی شەقامێک شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی راپەڕین رایدەگەیەنێت، “بەهۆی کارکردن لە چوارڕیانی سەرەکی، ئاڕاستەیەکی شەقامەکە دادەخرێت”. لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی راپەڕین شۆفێران…
Total
0
Share