ئێران: عێراق سەرچاوەی سەرەکیی خۆڵبارینە

 

جێگری سەرۆکی ئێران و سەرۆکی ڕێکخراوی پاراستنی ژینگەی ئێران، عێراق بە هۆکار و سەرچاوەی سەرەکیی ئەو خۆڵبارینە دادەنێت کە وڵاتەکەی گرتووەتەوە، ڕاشیگەیاندووە، “هەوڵدەدەین لە ماوەیەکی گونجاودا چارەسەری ئەو کێشەیە بکەین”.

عەلی سەلاجقە کە ئێستا بەسەردانێک لە عێراقە ڕایگەیاند، “عێراق هۆکارێکی سەرەکیی ئەو خۆڵبارینەیە کە ئێرانی گرتووەتەوە”، داوا لە عێراق دەکات سوود لە ئەزموونەکانی ئێران وەربگرێت لە ڕووبەڕووبوونەوەی بەبیابان بوون و خۆڵبارین.

ئەو بەرپرسە ئێرانییە باسی لە گرنگیی ئاڵوگۆڕی ئەزموونەکانی هەردوولا لەوبارەیەوە کرد.

هەروەها باسی لە یاداشتنامه‌ی لێكتێگه‌یشتنی پێشووتری نێوان ئێران و عێراق كرد و وتی، “هه‌رچه‌نده‌ دیارده‌ی خۆڵبارین ده‌رئه‌نجامی پرۆسه‌یه‌كی درێژخایه‌نه‌، به‌ڵام هه‌وڵده‌ده‌ین له‌ ماوه‌یه‌كی گونجاودا ئه‌م گرفته‌ چاره‌سه‌ربكه‌ین”.

پیشتر کۆماری ئیسلامیی ئێران داوای لە وڵاتانی دراوسێ کرد کە هەماهەنگیی بکەن بۆ ڕێگریکردن لە دیاردەی خۆڵبارین و بەبیابان بوون، بۆ ئەو مەبەستەش ماوەی دوو ڕۆژە عەلی سەلاجقە جێگری سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەغدادە.

بابەتی پێشتر

دوو بومەلەرزە گەرمیانی هەژاند

بابەتی دواتر

ناسنامەی ئەو گەنجەی لەلایەن هێزەكانی ئێرانەوە كوژرا ئاشكرادەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share