خۆپیشاندان لە ئێران بەردەوامە و حكومەت 13 بەرپرسی دەستگیركرد

خۆپیشاندان و كاردانەوەكان دژی هەرەسهێنانی باڵەخانەكەی شاری ئابادانی ئێران بەردەوامن و پۆلیس ڕووبەڕوویان دەبێتەوە و هەوڵدەدات كۆتایی بە خۆپیشاندانەكە بهێنێت.

ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوو باڵەخانەی “میترۆپۆل” لە شاری ئابادان هەرەسیهێنا و 28 كەس مردن و 37 كەسیش برینداربوون. ڕووداوەكە دانیشتووانی ناوچەكەی تووڕەكرد و لە ڕۆژی چوارشەممەوە خۆپیشاندان دەكەن و داوای سزادانی ئەوانە دەكرێت كە بەرپرسبوون لە داڕووخانی باڵەخانەكە.

بەپێی سەرچاوەكانی ناوخۆی ئێران، خۆپیشاندان لە چەند شارێكی تری ئێران لەوانە ئەسفەهان سەریهەڵداوە وەك هاوسۆزی و پشتیوانییەك بۆ قوربانییەكانی ئابادان و كەسوكاریان. پۆلیس گازی فرمێسكڕێژی بەكارهێناوە و تەقەی بە ئاسماندا كردووە بۆ بڵاوەپێكردنی خۆپیشاندەران و هەوڵی كۆنترۆڵكردنی بارگرژییەكە دەدات.

وەك هەوڵێك بۆ قایلكردنی خۆپیشاندەران، دەسەڵاتی دادوەریی ئێران، دەستگیركردنی 13 كەسی ڕاگەیاند كە یەكێكیان سەرۆكی شارەوانیی ئابادان و دووانی تریشیان پێشتر سەرۆكی شارەوانیی شارەكە بوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

راگەیەندراوی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەبارەی دۆخی سوریا

مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە راگەیەندراوێکدا هێرشەکانی چەکدارانی سوریا بۆ سەر کورد ئیدانە دەکات و رایگەیاند: ئیدانەی بێدەنگی بەرامبەر هەڕەشەکردن…
Total
0
Share