وێنە.. بنكەیەكی نهێنیی درۆنی ئێرانی كە لە ژێرزەویدایە ئاشكرابوو

بە قووڵایی سەدان مەتر لەژێرزەویدایە و چەندین جۆر فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی شەڕكەری دووربڕی تیادا دروستدەكرێت، ئەمە ئەو بنكە سەربازییەی ئێرانە كە ئەمڕۆ ئاشكراكرا.

بنكەیەكی نهێنیی تایبەت بە درۆنە شەڕكەرەكانی ئێران كە لە ژێرزەویدایە ئاشكرابوو، بنكەكە سەر بە سوپای ئێرانە و خۆی ئاشكرایكرد.

لە كاتی سەردانی لیوا محەمەد باقری سەرۆكی دەستەی ئەركانی هێزە چەكدارەكانی ئێران بۆ بنكەكە، نهێنیبوونەكەی لابرا بەبێ ئەوەی شوێنەكەی ئاشكرابكرێت.

میدیای فەرمیی ئێران دەڵێت، “بنكە نهێنییەكە بە قووڵایی سەدان مەتر لەژێرزەویدایە و هێزێكی زۆر پێشكەوتووی بواری فڕۆكەی بێفڕۆكەوانە و چەندین جۆر فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی سەربازیی شەڕكەری دووربڕی تیادا دروستدەكرێت”.

پێشتر ئەمریكا پڕۆژە یاسای ئامادەكردبوو بۆ ڕاگرتنی دروستكردنی فڕۆكەی بێفڕۆكەوان لەلایەن ئێران و هەناردەكردنی بۆ وڵاتان.

ئەمریكا هۆشداریداوە لەوەی وڵاتان ئەو جۆرە فڕۆكانە نەكڕن “چونكە لەبەرژەوەندییاندا نییە و دوژمنكاری لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا زیاتر دەكات”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری پێشووی هەواڵگری ئەمریکا: ئەگەر ئەمریکا هێرش بکاتە سەر ئێران هەڵەیەکی مێژوویی دەکات

بەڕێوەبەری پێشووی دەزگای هەواڵگریی ئەمریکا رایگەیاند، ئەگەر ئەمریکا هێرشبکاتە سەر ئێران هەڵەیەکی مێژوویی دەکات و خۆی دەخاتە شەڕێکی…
زیاتر ببینە

ڕێکارەکانی دروستکردنی هێڵی شەمەندەفەر لەنێوان عێراق و ئێراندا گەیشتووەتە کۆتایی

عێراق و ئێران ڕێکارەکانیان بۆ ڕاکێشانی هێڵی شەمەندەفەر لەنێوانیاندا تەواوکردووە، بە وتەی هەردوولا، بەمنزیکانە دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە. بەپێی…
Total
0
Share