وەزارەتی بازرگانی: پارەی گەنمی جوتیاران بەخێرایی دەدرێت

وەزیری بازرگانیی هەرێمی کوردستان ستایشی ئەو گەنمانەی کرد کە ئەمڕۆ براونەتە سایلۆی سلێمانی، بە گەنمی باش ناویبردن کە سەرجەمیان لە پشکنین دەرچوون.

کەمال موسلیم وەزیری بازرگانیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ یەکەم ڕۆژی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران بوو، ئەوەش لەکاتێکدا پیشتر ڕامانگەیاند لە 25ی ئەم مانگە گەنمی جوتیاران وەردەگرین بەڵام لەبەرئەوەی درەنگ دروێنە دەستیپێکرد بۆیە دواخرا بۆ ئەمڕۆ.

ڕاشیگەیاند، سەرجەم ئەو گەنمانەی ئەمڕۆ هێنراون بۆ سایلۆکان نمونەیان بۆ پشکنین لێوەرگیراوە و سەرجەمیان دەرچوون و گەنمی باش بوون.

داوشیکرد، لە ڕۆژانی داهاتووشدا کە پرۆسەی وەرگرتنی گەنم بەردەوام دەبێت وەک ئەمڕۆ بە پاکوخاوێنی بمێنێتەوە.

دڵنیایی دا بە جوتیاران، کە ئەمساڵ پارەی گەنم بەخێرایی دەدرێت و ئێستاش بڕێک پارە هاتووەتە سەر هەژماری وەزارەتی بازرگانی بۆئەوەی بیدەین بەو جوتیارانەی گەنمەکانیان ڕادەست دەکەن.

بابەتی پێشتر

ژنێك بە تاوە و گۆچان هاوسەرەكەی دەداتەبەر لێدان

بابەتی دواتر

150 ملیۆن دینار پێشینەی خانوبەرە دەدرێت بە هاوڵاتییان

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بارانبارین دەستپێدەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێم بڵاویکردەوە، لە ئەمڕۆوە بارانبارین بە شێوەی پچڕپچڕ دەستپێدەکات. لە راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم…
Total
0
Share