لە هەولێر سەگی هار پەلاماری هاوڵاتییەك دەدات

لە گەڕەکی ڕۆشنبیریی شاری هەولێر، سەگی هار پەلاماری هاوڵاتییەكی داوە و برینداریکردووە، تەندروستیی هۆشداری دەدات و دەڵێت، نەخۆشییەكە كوژەرە.

ڕووداوەكە شەوی ڕابردوو ڕوویداوە و سەگ ڕانی هاوڵاتییەكەی برینداركردووە، دوای وەرگرتنی چارەسەر ڕەوانەی ماڵەوە كراوە.

ماوەیەكە بڵاوبوونەوەی سەگی بێلانە لەسەر شەقام و ناو كۆڵان و گەڕەكەكاندا بووەتە دیاردە، هاوكاتی ئەوەش نەخۆشیی هاریی سەگ بڵاوبووەتەوە.

چەند ڕۆژێك لەمەوبەر وەزارەتی تەندروستیی عێراق هۆشداری لەبارەی نەخۆشییەكەوە دا و داوای لە هاوڵاتییان كرد خۆیان لە سەگی بێلانە بپارێزن.

لە نووسراوێكدا كە ئاراستەی سەرجەم پارێزگاكانی كردبوو، وەزارەتی تەندروستیی عێراق هۆشداری دابوو لەوەی هاریی سەگ نەخۆشییەكی كوژەرە و ڕێنمایی دابوو لیژنە پێكبهێنرێت بۆ لەناوبردنی ئەو سەگانەی دووچاری نەخۆشییەكە بوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی جیهانی ڕێنماییەکان پێچەوانە دەکاتەوە.. دەستدان لە منداڵی نەبەکام ئەگەری ژیانیان زیاتر دەکات

ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی پێداچوونەوەی بۆ ڕێنماییەکانی سەبارەت بە بەکارهێنانی پارێزبەندی “خودەج” بۆ منداڵانی نەبەکام دەکات و سەرجەم تێگەیشتنەکانی…
Total
0
Share