فەرماندەی هێزەكانی پشتیوانیی دووی پێشمەرگە ڕایدەگەیەنێت، “ماوەی دوو مانگە مووچەكانمان خراوەتەسەر وەزارەتی پێشمەرگە بە بەراوورد بە پێشتر مووچەی هێزەكانمان زیادبووە كە پێنج هەزار و 800 پێشمەرگەیە“.
لیوا مەریوان محەمەد ئەمین، فەرماندەی هێزەكانی پشتیوانیی دوو لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕایگەیاند، “هێزەكانمان پێنج هەزار و 800 پێشمەرگەیە كە پێكهاتووە لە 18 كەتیبە و فەوج و بەشێكی یەكە ئیدارییەكان دەگرێتەوە لەو هەنگاوانەی بۆ یەكخستنەوەی هێزی پێشمەرگە نراون خراوینەسەر وەزارەتی پێشمەرگە“.
ئاشكرایكرد، “ماوەی دوو مانگە مووچەمان خراوەتەسەر وەزارەتی پێشمەرگە كە دەرماڵەی منداڵ و هاوسەرمان بۆ خەرجدەكرێت و مووچەكەشمان بە بەراورد بە پێشتر زیادیكردووە”.
فەرماندەی هێزەكانی پشتیوانيی دوو وتی، “مووچەكەشمان هاوشێوەی مووچەی ئەو پێشمەرگانەیە كە لە لیوا هاوبەشەكانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە دەدرێن”.