پۆلیسی كەركوك دوای 14 ساڵ تۆمەتبارێكی دەستگیركرد

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی كەركوك بڵاویكردووەتەوە، تۆمەتبارێك دوای 14 ساڵ دەستگیركراوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی كەركوك تێیدا هاتووە، تۆمەتبارەكە لەلایەن پۆلیسی هەولێرەوە فەرمانی دەستگیركردنی بۆ دەركرابوو لە كەركوك دەستگیركراوە.

ئاماژە بەوەشكراوە، ئەو كەسەی دەستگیركراوە تۆمەتباربووە بە كوشتنی هاوڵاتییەك 14 ساڵ پێش ئێستا، كە فەرمانی دەستگیركردنی هەبووە، بەڵام شوێنی تۆمەتبار نادیاربووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێك: حكومەت توانای دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەستی نییە

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، لەلایەن حكومەتەوە وەڵامدراوەتەوە كە بەهۆی خراپیی دۆخی داراییەوە، توانای دامەزراندنی مامۆستایانی…
Total
0
Share