بەردەستبوونی ڤاكسینی كۆرۆنا.. نزیكتر لەوەی چاوەڕوان دەكرا

ئەمریكا بەنیازە لە سەرەتای مانگی داهاتوودا ڤاكسینی دژە كۆرۆنا بەردەست بخات، وەك لیژنەی پەرەپێدانی ڤاكسین لەو وڵاتە ئاماژەی پێكردووە.

ئەمرۆ یەكشەممە 22ی تشرینی دووەم، مونسەف سیلاوی، سەرۆكی تیمی ڕاسپێردراو بۆ گەشەپێدانی ڤاكسینی دژە كۆرۆنا لە ئەمریكا ڕایگەیاندووە، “پلانمان هەیە كە لەپاش ئەوەی ڕەزامەندی لە دەزگای خۆراك و دەرمانی ئەمریكا وەربگرێن لەماوەی 24 كاتژمێردا ڤاكسینەكە ڕەوانەی بنكەكانی چارەسەری كۆرۆنا بكەین”.

ئەوەشی ئاشكراكردووە، پێشبینی دەكەن ئەوەش لە 11 یان 12ی مانگی داهاتوو كانونی یەكەم ڕوبدات و ڤاكسینەكە بە فەرمی بەكاربهێنن.

هەردوو كۆمپانیای فایزەر و مۆدێرنای ئەمریكی داوای ڕەزامەندییان لە دەزگا ئەمریكییەكە كردووە بۆ ئەوەی ڕێگەیان بدات ڤاكسینەكە بڵاوبكەنەوە و بەردەستی بخەن.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی كارەبای هەرێم ڕوونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە

بابەتی دواتر

گەرمیان.. تەرمی ژنێك بە هەڵواسراوی دۆزرایەوە و براكانی دەستگیركراون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share