پۆلیسی یۆنان 39 كۆچبەر دەستبەسەر دەكات

لەلایەن پۆلیسی یۆنانەوە 39 كۆچبەر كە لەنێویاندا 15ی منداڵ و تازەلاو هەن دەستگیركران دوای هەوڵیان بۆ پەڕینەوە لە توركیاوە و لەڕێی یەكێك لە دەریاكانەوە.

پۆلیسی یۆنان لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد، كۆمەڵەكە لە 13 پیاو، 11 ژن و 15 كەسی خوار 18 ساڵان پێكدێت، بەبێ ئەوەی رەگەزنامەیان ئاشكرابكات.

قاچاخچییەكان كۆچبەرانیان بە بەلەمێكی چوپ بۆ دورگەیەكی بچوك لە ناوەڕاستی دەریادا گواستووەتەوە و لەوێ بۆ چارەنووسی خۆیان جێیان هێشتوون.

ساڵی 2020 یۆنان پەرژینێكی ستیلی بە درێژیی 37 كیلۆمەتر لە ناوچە دوورەدەستەكانی باكووری رۆژهەڵاتی وڵاتەكەی دروستكرد، پاش هەوڵی دەیان هەزار كۆچبەر بۆ پەڕینەوە لە سنوورەكانی و رووبەڕووبوونەوەیان لەگەڵ هێزە ئەمنییەكانی یۆنان بۆ چەندین رۆژ.

حكومەتە نەریتخوازەكەی ئەسینا بەڵێنیشیدا ئەو پەرژینە بۆ 35 كیلۆمەتری دیكە بەر لە كۆتایی ئەمساڵ درێژبكاتەوە.

وەزارەتی ناوخۆی یۆنان رایگەیاند، لە ساڵی رابردوودا رێگری لە 265 هەزار كۆچبەر كراوە بچنە وڵاتەكەوە.

بابەتی پێشتر

زیاد جەبار: پارتی دەیەوێت 11 كورسیی پێكهاتەكان قۆرغ بكات

بابەتی دواتر

وەزیرێكی پێشووتری حكومەتی هەرێم كۆچی دواییكرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share