ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی سەركردە و نوێنەری حزبەكان و پلاسخارت ئاشكراكرا

گەڕاندنەوەی مووچە پاشەكەوتكراوەكان و باشكردنی دۆخی ئابوریی هاوڵاتییان و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و هەمواركردنەوەی یاسای هەڵبژاردن، ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی سەركردە و نوێنەرانی حزب و لایەنەكانی هەرێمی كوردستان لەگەڵ نێردەی تایبەتیی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق بوون، وەك بەشداربوویەكی كۆبوونەوەكە ئاشكرایكرد.

ئەمڕۆ پێنجشەممە لە شاری هەولێر سەركردە و نوێنەری حزب و لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان لەگەڵ جێنین پلاسخارت نێردەی تایبەتیی نەتەوە یەكگرتووەكاندا كۆبوونەوە، یەكێك لە بەشداربووانی كۆبوونەوەكە ناوەڕۆكی گفتوگۆكانی ئاشكراكرد و وتی، بارودۆخی هەرێمی كوردستان و هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان گفتوگۆیان لەبارەوە كراوە.

سەڵاحەدین بابەكر كارگێڕی ئەنجومەنی جێبەجێكردنی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان ڕایگەیاند، “لە كۆبوونەوەكەدا زۆر ڕاشكاوانە دەستخرایەسەر كێشە و قەیرانەكان و ئەو گرفت و بنبەستە سیاسییەی ئێستا هەیە، بە پێویست زانرا كێشەی مووچە چارەسەربكرێت و بەشێك لە مووچە پاشەكەوتكراوەكان بگەڕێندرێنەوە”.

وتیشی، ناوەڕۆكی گفتوگۆكان ئەوە بوو كە “لایەنەكان پێكەوە گفتوگۆبكەن و هەڵبژاردنێكی پاك و ئازاد ئەنجامبدرێت و یاسای هەڵبژاردن هەمواربكرێتەوە”.

بەپێی وتەی سەڵاحەدین بابەكر، نەتەوە یەكگرتووەكان و جێنین پلاسخارت-ی نێردەی تایبەتیی ڕێكخراوەكە لە عێراق، “دەیانەوێت نزیككردنەوە لە بۆچوونی لایەنەكاندا بێتە ئاراوە و هەموو كێشەكان چارەسەربكرێن و كۆتایی بە بنبەستی سیاسی بهێنرێت”.

كارگێڕی ئەنجومەنی جێبەجێكردنی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان كە وەك نوێنەری حزبەكەی بەشداریی كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی كردووە، لەبارەی هەنگاوی داهاتووی سەركردەی حزب و لایەنەكانەوە ئاشكرایكرد، بڕیاردرا كۆبوونەوەیەكی تر ڕێكبخرێت و خاڵەكانی كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی تیادا تاوتوێبكرێن و بڕیاریان لەبارەوە بدرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تۆمەتباری وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلەکەی رێگای پێنجوێن-سلێمانی دەستگیرکرا

دەزگای ئاسایشی هەرێم، رایگەیاند، “تۆمەتباری رووداوی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلەکەی رێگای پێنجوێن-سلێمانی دەستگیرکرا”. دەزگای ئاسایشی هەرێم، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای…
زیاتر ببینە

زانیاریی نوێ لەبارەی ناردنی پارە لە بەغدادەوە بۆ مووچە ئاشكراكرا

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، چاوەڕواندەكرێت وەزارەتی دارایی عێراق لەگەڵ خەرجكردنی مووچەی مانگی 10ی فەرمانبەرانی عێراقدا بڕیاری خەرجكردنی…
Total
0
Share