کەین بۆ ئیدارەی تۆتنهام: ئێستا ئامادەم

لە ئێستادا هاری کەین دڵخۆشە و ئامادەیە گرێبەستێکی درێژخایەن لەگەڵ یانەی تۆتنهام واژۆ بکات.

هاوینی ڕابردوو هاری کەین لەپێناو پەیوەندیکردن بە یانەی مانچستەر سیتی فشاری خستە سەر یانەی تۆتنهام بۆ هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی، بەڵام بەڕێوەبەرانی “سپێرز” ڕێگرییان لێکرد.

بەپێی زانیارییەکانی “ئیڤینگ ستاندارد، کەین ئێستا دڵخۆشە بە بەرەوپێشچوونی تۆتنهام لە ژێر دەستی ئەنتۆنیۆ کۆنتی، پێی وایە ڕاهێنەرە ئیتاڵییەکە دەتوانێت خەونەکانی بەدیبهێنێت بۆ بەدەستهێنانی ناسناوی خولی نایابی ئینگلتەرا.

هێرشبەرەکەی ئینگلتەرا هێشتا گرێبەستەکەی دوو وەرزی ماوە بۆ کۆتاییهاتن، بەڵام ئەگەر هەیە بۆ ماوەیەکی دوورودرێژ گرێبەستێکی نوێ واژۆ بکات.

کەین تەنها مەرجی ئەوە بووە، لە بازاڕی گواستنەوەکاندا ئیدارەی “کەڵەشێرە ڕوومییەکان” پاڵپشتی کۆنتی بکەن و کوالێتی پێکهاتەی یانە بەرزتر بکەنەوە.

بابەتی پێشتر

ئەنجومەنی ئاسایش ئەركی یونامی لە عێراق درێژكردەوە

بابەتی دواتر

تەندروستیی جیهانی: سورێژەی مەیموون نەبووەتە پەتایەكی جیهانی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share