كوردێك بوو بە جێگری پارێزگاری لەندەن

سەرباز بەرزنجی خەڵکی قەزای حاجیاوای سنووری ئیدارەی ڕاپەڕینە و ئەمڕۆ بە جێگری پارێزگاری لەندەن ھەڵبژێردرا.

لەبارەی وەرگرتنی ئەو پۆستەوە، سەرباز بەرزنجی ڕایگەیاند، “سەرەڕای ئەرکی ئەنجومەنی شارەوانی، ئەمڕۆ لە ڕێوڕسمێکی شایستە و تایبەتدا ئەرکێکی ترم پێسپردرا و بە زۆرینەی دەنگی ئەنجومەن، وەک جێگری پارێزگاری لەندەن ھەڵبژێردرام”.

جێگری پارێزگاری لەندەن دەڵێت، “شەرەفێکی مەزنە مرۆڤ بتوانێت خزمەتی کۆمەڵگە و خەڵکی خۆی بکات و ببێتە نوێنەری ڕاستەقینەی ھاوڵاتییان و ڕابردووی خۆی لەیادنەکات”.

سەرباز خۆشحاڵە بەوەی لە ڕێوڕەسمی ناساندنی وەك جێگری پارێزگاری لەندەن، جلوبەرگی نەتەوەیی کوردیی پۆشیوە و دڵنیاییدەدات لەوەی بەوپەڕی توانایەوە، ھەوڵدەدات لە ئاستی متمانە و چاوەڕوانیی خەڵكدا بێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەكرەم ئیمامئۆغڵو؛ بەڕەسمی بۆ پۆستی سەرۆكایەتیی توركیا کاندیدكرا

گوتەبێژی پارتی گەلی كۆماریی توركیا لە راگەیاند، بە رەسمی ئەكرەم ئیمامئۆغڵو، سەرۆكی شارەوانیی ئیستانبوڵی زیندانیكراویان بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی…
Total
0
Share