پێنج منداڵ لەلایەن باوكیانەوە ئازار و ئەشكەنجەدراون و ڕزگاركران

باوكی پێنج منداڵ لە قوشتەپە، بە چەندین شێواز منداڵەكانی ئازارداوە، لەوانە لێدان بە دار و داخكردن و جگەرە كوژاندنەوە لەسەر جەستەیان.

كەسێكی نزیك لەو خێزانە بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، باوك و دایكی ئەو منداڵانە ماوەیەكە لە یەكتر جیابوونەتەوە و ئاشكرایكرد، باوكەكە ڕۆژانە لە منداڵەكانی داوە و داخیكردوون، تەنانەت جگەرەی لەسەر جەستەیان كوژاندووەتەوە.

وتیشی، سكاڵا لە دژی باوكەكە تۆماركراوە و ئێستا منداڵەكان لە دەست باوکیان ڕزگاركراون و لە شوێنێكی پارێزراودان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی هەرێم هۆشداریدەدات.. حاڵەتی دیكەی كۆلێرا لە سلێمانی و هەولێر تۆماركران

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، ژمارەیەك لە حاڵەتەكانی كۆلێرا لە تەمەنە جیاوازەكان لە هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەولێر…
Total
0
Share