خوێندكاران تێزابیان بە ئۆتۆمبێلی چوار مامۆستایاندا كردووە

لە دوایین ڕۆژانی تاقیكردنەوەكانی كۆتایی ساڵدا، تێزاب دەكرێت بە ئۆتۆمبێلی چوار مامۆستادا.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی موسڵ ئاشكرایكرد، چوار ئۆتۆمبێل كە خاوەنەكانیان مامۆستا، بەڕێوەبەری هۆڵی تاقیكردنەوە و سەرپەرشتیاری پەروەردەیین، تێزابیان پێداكراوە و زیانیان پێگەیشتووە.

بەپێی سەرچاوەكە، شوێنی ڕووداوەكە بەردەم هۆڵێكی تاقیكردنەوە بووە و ئۆتۆمبێلەكان لەبەردەم خوێندنگەی عەمرو بنلعاس لە گەڕەكی قودس-ی موسڵ ڕاگیرابوون، كاتێك مامۆستاكان لە هۆڵی تاقیكردنەوە چوونەتە دەرەوە و دیمەنەكەیان بینیوە، سكاڵایان لای پۆلیس تۆماركردووە و بكەرانیان بە تێكدەر ناوبردووە و داوای دەستگیركردنیان و وەرگرتنەوەی مافەكانیان دەكەن.

پێشتر خوێندكارێك لە بەغداد دوای دەرچوونی سەرپەرشتیارێكی پەروەردەیی لە هۆڵی تاقیكردنەوە، هێرشیكردبووەسەری و برینداری كردبوو. ئەوەش وەزیری پەروەردەی عێراقی تووڕەكردووە و داوای پاراستنی مامۆستایان و ستافی پەروەردە دەكات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە فرۆشی نەوتی عێراق 380 ملیۆن دۆلار بەخشرایە زیانپێكەوتووانی جەنگی كەنداو

دەستەی قەرەبووكردنەوەی جەنگی كەنداو دەڵێت، بڕی 380 ملیۆن دۆلاری دیكەی داوەتە ئەوانەی لەو جەنگەدا زیانیان پێكەوتووە. دەستەی قەرەبووكردنەوەی…
Total
0
Share