بە مووشەك هێرشكرایە سەر ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی دهۆك لە زاخۆ

بە مووشەك هێرشكرايە سەر ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی دهۆك لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ و هێرشەكە زیانی گیانی نەبووە و تەنها زیانی ماددیی هەبووە.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە سنووری پارێزگای دهۆك گواستییەوە، ئەمڕۆ سێشەممە بە مووشەك هێرشكراوەتەسەر ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی دهۆك لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ و ڕووداوەكە زیانی گیانیی نەبوو و تەنها زیانی ماددیی هەبووە و لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەكە لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە دەستیپێكردووە.
هاوكات كەمێك پێش ئێستا دەزگای ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی ڕوونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە و ڕایگەیاندووە، هێرشكراوەتە سەر بنكەیەكی پەخشی دەزگاكەمان و زیانێكی ماددیی زۆرمان بەركەوتووە”.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، ” بەهۆی هێرشەكەوە پەخشی ڕادیۆی دهۆك، كەناڵی تەلەفزیۆنی دهۆك، تەلەفزیۆنی دەلال و ڕادیۆی زاخۆ وەستاوە و زیانێكی زۆری مادديی بەر باڵەخانەكە و ئامێرەكان كەوتوون.

بابەتی پێشتر

نوێنەرایەتیی حكومەتی هەرێم لە بەریتانیا: هیچ جۆرە ڕێككەوتنێك بۆ ناردنەوەی پەنابەران نەكراوە

بابەتی دواتر

زێدان خیانەت لە مارسیلیا ناکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share