لە سلێمانی ڕووداوێكی هاتوچۆ ڕوویدا و قوربانی هەیە

لە نزیك پردی خەسرەوخاڵ ئۆتۆمبێلێك خۆی كێشا بە دوو ئۆتۆمبێلی دیكەدا و بەهۆیەوە دوو كەس برینداربوون.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا گواستیەوە، كەمێك لەمەوبەر ئۆتۆمبێلێك لە جۆری “جێب لاریدۆ” لە نزیك پردی خەسرەوخاڵ لە شاری سلێمانی خۆی كێشاوە بە دوو ئۆتۆمبێلی دیكەدا بە هۆیەوە دوو كەس برینداربوون.

وتیشی، بەهۆیەوە بۆ ماوەیەك ئاستەنگی بۆ هاتوچۆی هاوڵاتییان دروستببوو،بەڵام ئێستا ئەو ڕێگا سەرەكییە بەڕووی شۆفێراندا كرایەوە.

لەوبارەوە سامان نادر بەڕێوەبەری سەنتەری فریاكەوتن بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، بەهۆی ڕووداوەكەوە دوو كەس بریندارن و بریندارەكان گەیەندراونەتە نەخۆشخانە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق: چاپکردنی یاداشتەکانی د. لەتیف رەشید 39 ملیۆن دیناری تێچووە نەک چوار ملیار

سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق دەنگۆیەک رەتدەکاتەوە و رایدەگەیەنێت، چاپکردنی یاداشتەکانی د. لەتیف رەشید، سەرۆک کۆمار 39 ملیۆن دیناری تێچووە…
Total
0
Share