پەرلەمانتارێك: ئەگەر حكومە‌تی هە‌رێم ڕاستگۆیە‌ دە‌بێت فڕۆكە‌خانە‌كان بە‌ ڕووی هە‌ر فڕۆكە‌یە‌كدا دابخات كە پە‌نابە‌ران دیپۆرتدە‌كەنەوە

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت، “ئەگەر حكومە‌تی هە‌رێم ڕاستگۆیە‌ لە‌كە‌یسی پە‌نابە‌رانی بە‌ریتانیادا دە‌بێت فڕۆكە‌خانە‌كانی هەرێم بە‌ ڕووی ھە‌ر فڕۆكە‌یە‌ك دابخات كەپە‌نابە‌ران دیپۆرتدە‌كاتە‌وە‌.

د.موسە‌ننا ئە‌مین،ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاویكردووەتەوە، ئەمرۆ سێشەممە سەردانی وەزیری دەرەوەی عێراقی كردووە و ڕاگە‌یاندووە ‌دە‌بێت هە‌وڵی جدیی بدرێت بۆ چارە‌سە‌ركردنی كێشە‌ی پە‌نابە‌رانی كورد لە ‌بە‌ریتانیا و پێویستە‌ وە‌زارە‌تی دە‌رە‌وە‌ی عێراق زانیاری بدات بە باڵیۆزخانە و كوسنوڵخانەی بە‌ریتانیا لە‌ عێراق كە‌ هیچ كە‌سێك بە ‌نایاسایی دیپۆرتنە‌كرێنە‌وە‌ و عێراقیش هاوكارنە‌بێت لە‌دیپۆرتكردنە‌وە‌یان.

ڕاشیگەیاندووە “ئێمە‌ گومانمان لە هەرێمی كوردستان لەبابەتی ناردنەوەی پەنابەراندا هەیە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هادی ئەکرەم: کۆی مامەڵەکانی خانەنشینیی پێشمەرگە کە هاتوونەتە لای ئێمە تەواوبوون

بەڕێوەبەرى جێبەجێکار لە بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینیی پێشمەرگەی سلێمانى رایدەگەیەنێت، ئەو مامەڵانەی تایبەت بە خانەنشینیی پێشمەرگە نێردراونەتە بەڕێوەبەرایەتییەکە، سەرجەمیان تەواوبوون.…
زیاتر ببینە

مینحەیەكی پێنج ملیۆن دیناری بە خانەوادەی پزیشك و كارمەندانی قوربانیی كۆرۆنا دەدرێت

حكومەتی هەرێم ڕەزامەندی نیشاندا لەسەر پێدانی مینحەیەكی پێنج ملیۆن دیناری بە كەسوكاری پزیشك و كارمەندی تەندروستی-یانەی بەهۆی كۆرۆناوە…
Total
0
Share