ئاوی سلێمانی: بڕی پێویستی كلۆر هەیە و كێشەمان نابێت

دابەشكردنی ئاو وەك ساڵی ڕابردوو دەبێت

دوای ئەوەی ئاماژە بە كەمبوونەوەی بڕی كلۆر و ترس لە نەمانی درا، بەڕێوەبەری ئاوی سلێمانی دەڵێت، لەئێستادا بڕی پێویستمان هەیە و كێشەمان نابێت.

سەربەست عوسمان، بەڕێوەبەری ئاوی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، گرفتی كەمی كلۆرمان نەماوە و لەئێستادا بڕی پێویست هەیە، لەو ڕووەوە كێشەمان نابێت.

زیاتر لە مانگێك پێش ئێستا زەنگی كەمبوونەوەی كلۆر و ئەگەری نەمانی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانییەوە خرایەڕوو، سەربەست عوسمان وتی، “ئەوكات كێشەكە هەبوو، بەڵام ئێستا تەندەری پڕكردنەوەی ئەو پێداویستییە تەواو بووە و لە قۆناغی گرێبەست كردندایە”.

دەربارەی ئەوەی ئایا هاوینی ئەمساڵ ئەگەری كەمئاوی هەیە، بەڕێوەبەری ئاوی سلێمانی باوەڕی خۆی نیشاندا بەوەی دابەشكردنی ئاو وەك ساڵی ڕابردوو دەبێت “ئەگەر كێشەیەك ڕوونەدات لە گواستنەوە، وێستگەیەك یان بۆرییەك بشكێت، ئەگینا دابەشكردنی ئاو ئاسایی وەك ساڵی پار و ساڵانی پێشتر دەبێت”.

بابەتی پێشتر

سەرۆکی فەخریی بایرن: ڕەنگە یاریزانان بە پارە بخنکێن

بابەتی دواتر

شارەوانیی سلێمانی: هەڵمەتی كۆكردنەوەی"سەگی بێلانە" دەستیپێكردووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share