كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی ئەنچیلۆتی پێش یارییەكەی لیڤەرپوڵ

پێش ڕووبەڕووبونەوەی لیڤەرپوڵ لە یاریی كۆتایی چامپیۆنز لیگ، كارلۆ ئەنچیلۆتی ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید دوپاتیكردەوە كە بۆ هەموو ئەگەرێك ئامادەن و پێشیوایە یارییەكە هاوسەنگ دەبێت.

ئەنچیلۆتی دوپاتیكردەوە كە ئەگەری یاریكردنی ئالابا لە یاریی كۆتایی زۆرە و پێكانی مارسیلۆش سوكە.

پێشیوایە لەداهاتوودا كاسمیرۆ و كروز و مۆدریچ و ناچۆ دەتوانن ببنە ڕاهێنەر.

پوختەی قسەكانی ئەنچیلۆتی:

– تیپەكە سەلامەتە، مارسیلۆ پێكانێكی بچوكی هەیە، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا چارەسەری دەكەین.

– ئالابا كێشەی نییەو هیوایەكی زۆر هەیە بۆ یاریكردنی لە یاریی كۆتایدا.

– هەرگیز قسەمان لەسەر یاریزانی یانەكانی تر نەكردووە، ڕێزی یانەكان دەگرین، پێویستە سەرنجمان لەسەر یاریی كۆتایی بێت.

– لە چامپیۆنز لیگ نابێت هەڵە بكەیت، لە خول چارەسەر دەكرێت، بەڵام لە چامپیۆنز لیگ هەر هەڵەیەك لەوانەیە ناسناوەكەت لەدەستبدات.

– ژمارەیەكی زۆر یانە هەیە كە هەوڵی چامپیۆنز لیگ دەدات، چوار یاریی كۆتایی لە هەشت ساڵدا كارێكی گەورەیە ئەنجاممانداوە.

– ڕۆدریگۆ لەوانەیە سەرەكی بێت، ئەو یارییە تەنها بۆ 11 یاریزان نییە، بۆ سەرجەم یاریزانەكانە.

– ناسناوی تاكی بەلای منەوە گرنگ نییەو ئامانجم ئەوەیە چامپیۆنز لیگ بۆ ڕیاڵ ببەمەوە.

– لە رووی توانای جەستەییەوە یاریمان بەرامبەر باشترین تیپەكانی جیهان كردووە و توشی كێشە نەبوین.

– بەهێزترین ڕووبەڕووبونەوە ئەوەی چێڵسی بوو ، چونكە ئێمە خۆمان لە پێش بووین و دەبوو كار لەسەر لایەنی دەرونی بكەین.

– لەگەڵ هیچ یاریزانێكی دەرەوەی ڕیاڵ مەدرید قسەم نەكردووە.

– لیستێك دیاری دەكەم بۆ ئەوەی ئامادەبن بۆ لێدانە یەكلایی كەرەوەكان.

– كاسمیرۆ و كروس و مۆدریچ هەروەها ناچۆ دەتوانن وەك ڕاهێنەر كاری تەكتیكی بكەن.

– ڕێزێكی زۆرمان هەیە بۆ لیڤەرپووڵ ، ئەوان كارێكی گەورە دەكەن، ئێمە بە پەرۆشین بۆ ڕووبەڕووبونەوەی لیڤەرپوڵ.

– هازارد سەلامەتە، دوای پێكانەكەی ورەیەكی بەرزی هەیە، ئەگەری یاریكردنی هەیە، تەنانەت گاریس بەیلیش.

– ئێمە ڕیزی یەكتر دەگرین و یاریزانەكانیش بە بڕیارەكان ڕازی بوون.

– دەتوانن بڵێن كە لیڤەرپوڵ پاڵێوراوی سەرەكییە، بەلای هەندێكیشەوە ڕیاڵ مەدرید پاڵێوراوە، پێموایە یاریی كۆتایی هاوسەنگە، هیچ كێشەیەكم لەگەڵ بابەتەكە نییە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share