دەربارەی ڕاگەیاندنی پشوو بەهۆی خۆڵبارینەوە ڕوونكردنەوە دەدرێت

شاری هەولێر

تەندروستیی هەرێم دەڵێت، چاودێری ڕەوشی كەشوهەوا دەكەن و هەر كاتێك خۆڵبارین بگاتە ڕادەی مەترسی، پێشنیار لەبارەی پشوو پێشكەش دەكەن.

ئاسۆ حەوێزی، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ڕایگەیاند، چاودێریی ڕەوشی کەشوهەوا دەکەین، هەر کاتێک ئاستی خۆڵبارین لەهەر شوێنێک بگاتە ڕادەی مەترسی بۆسەر تەندروستیی مرۆڤ، بێ دوودڵی ڕاسپاردەی پشووی شوێنە فەرمیەکان و گشتیەکان دەکەین لە هەردوو کەرتی گشتی و تایبەت لەپێناو بەرژەوەندی و تەندروستیی هاوڵاتیان.

بەپێی ڕوونكردنەوەكە بێت تائێستا بڕیار لەبارەی پشووی سبەینێوە نەدراوە و دەوام ئاسایی دەبێت.

لە بەیانی ئەمڕۆوە شەپۆلێكی خۆڵبارین شارەكانی عێراق و هەرێمی كوردستانی گرتووەتەوە و سبەینێش بەردەوام دەبێت.

بابەتی پێشتر

دیپۆرتی كۆچبەران ناڕەزایەتی لێدەكەوێتەوە.. پەرلەمانتارێك: ترس هەیە بەردەوامی پێبدرێت

بابەتی دواتر

لە هەڵەبجە سبەی كرایە پشوو

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گەشتی زانستیی خوێندنگەکان راگیرا

بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانی بڵاویکردەوە، بەهۆی نزیکبوونەوەی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی یەکەم، ئەنجامدانی گەشتی زانستی و سیمیناری ناوەندەکانی خوێندن…
Total
0
Share