هەوڵی پەڕینەوەی 600 كۆچبەر بەرەو یۆنان ڕێگریلێكرا

ڕێگری لە نزیكەی 600 كۆچبەر كرا دەریای ئیجە ببڕن و لە توركیاوە بچنە یۆنانەوە، لە گەورەترین هەوڵی كۆچ لەمساڵدا، وەك ئەوەی ئێشكگری كەناراوەكانی یۆنان بڵاویكردووەتەوە.

وتەبێژێك بەناوی ئێشكگری كەناراوەكان ڕایگەیاند، پێنج چوپ و چوار بەلەم بەیانیی ئەمڕۆ كەناراوەكانی توركیایان جێهێشت و لە ئاوەكانی توركیادا بوون لە نزیك هەردوو دوورگەی خیوس و سامۆس-ی یۆنان كاتێك ئێشكگری یۆنانی پێیانگەیشتوون.

وتیشی، “تیمە یۆنانییەكان بەخێرایی توانییان شوێنی بەلەمەكان دیاریبكەن و ئێشكگری كەناراوەكانی توركیا ئاگاداربكەنەوە”، ئاماژەی بەوەشكرد سەرجەمیان لەلایەن هێزەكانی توركیاوە گەڕێندرانەوە.

پێشتر چەندین جار ئەسینا ئەنقەرەی تۆمەتباركردووە بە نەگرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست بەرامبەر ئەو قاچاخچییانەی كۆچبەران بە بەلەم و چوپ ڕەوانەدەكەن، بە پێشێلكردنی ڕێككەوتنی ساڵی 2016ی نێوان ئەنقەرە و یەكێتیی ئەوروپا.

دەسەڵاتدارانی یۆنان، كە ڕێكخراوە ناحكومییەكان بە ڕێگریكردن لە كۆچبەران و دەركردنیان بەرەو ئاو و خاكی توركیا تۆمەتباریدەكەن، بەمدواییە چاودێرییەكانی لەسەر سنوور زیادكردووە.

بابەتی پێشتر

بۆ وەرگێڕان و ئاسانکاری.. گووگڵ چاویلکەیەکی نوێی زیرەک پەرەپێدەدات

بابەتی دواتر

مباپێ یەکەم داواکاری لە پاریس کردووە: ئەو دوو یاریزانە بکڕن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share