ئەرشەد ساڵحی دوورخرایەوە.. بەرەی تورکمانی سەرۆکێکی نوێی دیاریکرد

 

بەرەی تورکمانی لە کۆنگرەی دووەم ساڵیدا، سەرۆکی نوێی بۆ بەرەکە هەڵبژارد و ئەرشەد ساڵحی نەیتوانی دەنگی پێویست بۆ سەرۆکایەتی بەدەستبهێنێت.

لە ڕاگەیەندراوێکدا بەرەی تورکمانی بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ دووشەممە لە کۆشکی سپی لە شاری کەرکوک کۆنگرەی حزبەکەیان لەژێر ناوی “بە ناسنامەی تورکمانیمانەوە پارێزگاری لە یەکێتیی عێراق دەکەین” هەڵبژاردنی سەرۆک و ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی بەرەکەی بەست.

بەپێی ڕاگەیەندراوی فەرمیی بەرەی تورکمانی، حەسەن توران بە سەرۆکی نوێی بەرەی تورکمانی هەڵبژێردرا.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە کەرکوک گواستییەوە، ئەرشەد ساڵحی سەرۆکی پێشووی بەرەی تورکمانی نەیتوانیوە لە کۆنگرەکەدا دەنگی پێویست بەدەستبهێنێت.

بابەتی پێشتر

سەربازێكی ڕوس بە تۆمەتی ئەنجامدانی "تاوانی جەنگ" بڕیاری لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندرا

بابەتی دواتر

میدالیاکەی پیۆلی دزراوە و ڕایەڵەی یانەکان وەڵامیان دایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

میسان.. باوکێک سێ منداڵی خۆی كوشت

پۆلیس ڕاگەیەندراوێكی لەبارەی ئەو “تاوان”ـەی میسانەوە بڵاوكردەوە كە باوكێك سێ منداڵی خۆی كوشت. پۆلیسی پارێزگای میسان لە ڕاگەیەندراوێكدا…
Total
0
Share