میدالیاکەی پیۆلی دزراوە و ڕایەڵەی یانەکان وەڵامیان دایەوە

کەسێکی نەناسراو میدالیای پاڵەوانی لە گەردنی ستیفانۆ پیۆلی لێکردووەتەوە و دزیویەتی، ڕاهێنەرەکەش داوای یەکێکی دیکە دەکات.

یانەی ئەی سی میلان دوای 11 ساڵ دابڕان لە ناسناوە ناوخۆیییەکان، بەرامبەر ساسولۆ لە کۆتا یاریی وەرزی 2021/2022 بردنەوەی تۆمار کرد و بە کۆکردنەوەی 86 ساڵ ناسناوی پاڵەوانی خولی ئیتاڵیای بەدەستهێنا.

ستیفانۆ پیۆلی، ڕاهێنەری ڕۆسۆنێری بە ڕۆژنامەی “لا ڕیپوبلیکا”ی ڕاگەیاندووە، “میدالیاکەم دزرا، لە ملمدا بوو، بەڵام کەسێک لێیکردووەتەوە و دزیویەتی.”

ستیفانۆ پیۆلی، ساتی بەرزکردنەوەی جامی کالچیۆ، بەرلەوەی میدالیاکەی بدزرێت

ڕاهێنەرەکەی میلان زیاتر دەدوێت و دەڵێت، “ئەگەر میدالیایەکی دیکەم پێبدەن سوپاسگوزار دەبم، چونکە ئەمە تاکە میدالیایە کە هەمە.”

ڕایەڵەی یانەکانی “سێریا ئەی” لە تویتەرەوە وەڵامی داواکارییەکەی پیۆلی داوەتەوە و نووسیویەتی، “نیگەران مەبە بەڕێز پیۆلی، سبەینێ میدالیایەکی دیکەت پێدەدەین.”

بابەتی پێشتر

ئەرشەد ساڵحی دوورخرایەوە.. بەرەی تورکمانی سەرۆکێکی نوێی دیاریکرد

بابەتی دواتر

باوكێك لەڕێگەی فەیسبووكەوە گێچەڵی بە كوڕەكەی كردووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share