ڕاگەیەندراوێك لە پۆلیسی سلێمانییەوە

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بڵاویكردووەتەوە، تۆمەتبارێكیان دەستگیركردووە كە حەوت فەرمانی دەستگیركردنی هەبووە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی  کە تێیدا هاتووە، مەفرەزەكانی‌ بنكەی پۆلیسی‌ ڕزگاری تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە حەوت فەرمانی دەستگیركردنی هەبووە و پێنج لەو فەرمانانە لە بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژی ئافرەتان و خێزان بووە.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، بۆ ئەو مەبەستە لێكۆڵینەوەكانی پۆلیس دەستیپێكردووە و شوێنی تۆمەتبار لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی ڕزگاری دۆزرایەوە و دەستگیركرا و یەكێك لە تۆمەتەكانی خراپ بەكارهێنانی ئامێرەكانی پەیوەندیكردن بووە و هەڕەشەی بڵاوكردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی نەشیاوی كردووە بەرامبەر وەرگرتنی بڕێك پارە.

ئاماژە بەوە شكراوە، تۆمەتبارەكە بە بڕیاری‌ دادوەر ڕاگیراوە و لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەوانیی سلێمانی: شوێنێکی ناتەندروستمان داخست

شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، “شوێنێکی ناتەندروستمان داخست”. سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی، رایگەیاند، هاوڵاتییانی گەڕەکی (وڵوبە) سکاڵایان ئاراستەی سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی…
Total
0
Share