قوباد تاڵەبانی وەزیری گەشتوگوزار و ڕۆشنبیری و وەرزشیی ئەلبانیا بانگهێشتی هەرێمی کوردستان دەکات

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بلێندی گۆنشجا، وەزیری گەشتوگوزار و ڕۆشنبیری و وەرزشی ئەلبانیا کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا باس لە گرنگیی دروستکردنی پەیوەندییەکی بەهێز لەنێوان هەردوو وڵات کرا لە بوارەکانی گەشتوگوزار، پاراستنی شوێنەوارە کولتوورییەکان و گواستنەوەی ئەزموون و پسۆڕییەکان.

قوباد تاڵەبانی بەمەبەستی پتەوکردنی پەیوەندییەکان و گواستنەوەی ئەزموون بە ڕەسمی بانگهێشتی وەزیری گەشتوگوزار و ڕۆشنبیری و وەرزشی ئەلبانیای کرد بۆ سەردانیکردنی هەرێمی کوردستان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چاودێریی بازرگانیی سلێمانی: هەر کەسێک بازاڕ قۆرغبکات سزادەدرێت

بەڕێوەبەری چاودێریی بازرگانیی سلێمانی، ڕایگەیاند، هەر کەسێک بازاڕ قۆرغبکات سزادەدرێت. بڵند ئەحمەد، بەڕێوەبەری چاودێریی بازرگانیی سلێمانی، لەبارەی چاودێریی…
Total
0
Share