پارێزگاری سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، تائێستا هیچ بڕیارێك نەدراوە كە بەهۆی خۆڵبارینەوە سبەینێ بكرێتە پشوو تەئكیددەكاتەوە، “پشتبەستن بە ڕاپۆرتەكانی كەشناسی و تەندروستیی بڕیاردەدەن”.
ئەمڕۆ یەكشەممە، ئەمیندارێتیی گشتیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بەهۆی شەپۆلی خۆڵبارینەوە سبەینێی لە دەزگا و دامەزراوەكاندا كردە پشوو.
هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی لەلێدوانێكی تایبەتدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، تائێستا هیچ بڕیارێك نییە سبەینێ دووشەممە بەهۆی خۆڵبارینەوە لە دەزگا و دامەزراوەكاندا بكرێتە پشوو و وتيشی پشتبەستن بە ڕاپۆرتی بەڕێوەبەرایەتییەكانی كەشناسیی و تەندروستی بڕیار لەبارەی دەوامەوە دەدرێت.
پارێزگاری سلێمانی جەختیكردەوە، “هەر كات لەلایەن بەرێوەبەرایەتیی كەشناسیی سلێمانی و تەندروستییەوە داواكەمان ئاراستە كرا بڕیار لەبارەی دەوامی سبەینێی فەرمانگەكانەوە دەدرێت.