لەسەر نووسینی ساڵێک لەمەوپێشی.. کامیار سابیر دەستگیردەکرێت

بەهۆی سکاڵایەکی یاسایی حاکم شێخ لەتیفەوە، نووسەر کامیار سابیر دەستگیردەکرێت.

سکاڵاکە لەسەر وتارێکە کامیار سابیر ساڵ و نیوێک لەمەوبەر لەبارەی حاکم شێخ لەتیفەوە نووسیویەتی،بۆیە  بڕیارە ماوەی هەفتەیەک لە زیندان ڕابگیرێت.

لەمبارەیەوە، شێخ لەتیف لە نووسێنێکی پەڕەی فەیسبوکی خۆیدا ڕوونیکردووەتەوە، پاش نووسەرەکە “تۆمەتی بۆ هەڵبەستووە” لەبارەی گەندەڵی و وەرگرتنی مووچەی خانەنشینییەوە، بۆیە سکاڵای لەسەر تۆمارکردووە و لە کاتی هاتنەوەیدا بۆ کوردستان، دەستگیرکراوە.

لە ڕوونکردنەوەکەدا هاتووە، “تەنھا لەسەر ئەوە سکاڵام لێکردووە، ئەگەر (تۆمەتەکان) ڕاستن، با بیسەلمێنێت و من داوای لێبوردنی لێ دەکەم. ئەگەر ڕاستیش نییە، دەبێت سزای تۆمەت ھەڵبەستن وەربگرێت، یان داوای لێبوردن بکات و منیش دەچم سکاڵاکەم دەکێشمەوە”.

کامیار سابیر نووسەرێکی دانیشتووی ئوسترالیایە و بەم دواییانە لە سەردانێکدا گەڕاوەتەوە هەرێمی کوردستان.

بابەتی پێشتر

چەکی تەتۆمیی ئێران مەترسییە بۆسەر وڵاتانی کەنداو

بابەتی دواتر

كۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ بزوتنەوەی گۆڕان كۆتاییهات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شەقامێكی سلێمانی دادەخرێت

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی، ئاگاداری شۆفێران و هاوڵاتییان دەكاتەوە، بەهۆی كاركردن لە یەكتربڕی (ئارام)، شەقامی سەرەكیی لە گەڕەكی مامەیارەوە…
زیاتر ببینە

پۆلیسی سلێمانی ئەو ئەفسەرەی دەستگیركرد كە “هەڵسوكەوتی نامرۆڤانە” ی بەرامبەر بنەماڵەی تاریقی بەقاڵ ئەنجامدا

پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی ئەو ئەفسەرەی ڕاگەیاند، كە ئەمڕۆ لەنێو دادگای سلێمانی دا “هەڵسوكەوتی نامرۆڤانە”ی بەرامبەر بنەماڵەی تاریقی بەقاڵ…
Total
0
Share