بەهۆی پەیوەندیی سێکسیەوەیە.. تەندروستیی جیهانی هۆکارەکانی تووشبوون بە ئاوڵە دەخاتەڕوو

 

ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی ڕایگەیاند، هەوڵدەدەن زۆرترین زانیاری لەبارەی نەخۆشیی ئاوڵەوە بدەن بە وڵاتانی جیهان بەتایبەت ئەو وڵاتانەی نەخۆشییەکەیان تێدا بڵاوبووەتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا ڕێکخراوەکە پەیوەندیی سێکسی بە یەکێک لە دیارترین هۆکارەکانی تووشبوون دادەنێت.

دەیڤد هیمان سەرۆکی کۆمەڵەی ڕاوێژکاریی ستراتیژی و تەکنیکی لە ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی ڕایگەیاند، ئەوەی ڕێکخراوەکە پێیگەیشتووە لە بەدواداچوون بۆ ئەو تووشبووانەی تائێستا تۆمارکراون، هۆکاری بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکە پەیوەندیی سێکسییە.

لەگەڵ ئەوەشدا ئەو بەرپرسەی تەندروستیی جیهانی ئەوەی ئاشکراکردووە، نەخۆشیی ئاوڵە لەڕێگەی بەرکەوتنی ڕاستەوخۆوە دەگوازرێتەوە، بۆیە کۆنترۆڵکردنی سەخت نییە لەڕێگەی جێبەجێکردنی ڕێکارەکانی پەیوەست بە نەخۆشییەکە وەک، کەرەنتینکردنی کەسی تووشبوو، پاککردنەوەی شوێنی هەر تووشبوویەکی نوێ.

پسپۆڕانی تەندروستی پێیانوایە، بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکە لە 11 وڵاتی دەرەوەی نیشتمانی ڤایرۆسەکە کە کیشوەری ئەفریقایە، بابەتێکی نوێ و نامۆیە، کە تائێستا زیاتر لە 100 تووشبوو لەو وڵاتانە تۆمارکراون و زۆرینەیان لە وڵاتانی ئەوروپان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق: ماوەی سێ رۆژە هیچ حاڵەتێکی نوێی توشبوونی ئاژەڵان بە نەخۆشی تۆمارنەکراوە

وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق رایدەگەیەنێت، ماوەی سێ رۆژە هیچ حاڵەتێکی نوێی توشبوون و مرداربوونەوە لەناو گامێش، مانگا و ئاژەڵاندا…
Total
0
Share