پەرلەمان ناتوانێت ساڵێك تەمەنی حكومەتەكەی كازمی درێژبكاتەوە

پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، بەپێی دەستوور و یاسا ئەم پەرلەمانەی ئێستا ناتوانێت ساڵێك تەمەنی حكومەتەكەی مستەفا كازمی درێژبكاتەوە و جەختدەكاتەوە ناتوانێَت لێپێچینەوە لەگەڵ وەزیرەكانیشدا بكات.

پێشنیازكراوە تەمەنی حكومەتەكەی مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لەپەرلەمانەوە یەك ساڵی دیكە درێژبكرێتەوە تا ئەو كاتەی لایەنەكان دەگەنە ڕێككەوتن.

د.بڕیار ڕەشید، پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمایی كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕایگەیاند، پەرلەمانی نوێ پێكهێندراوە دەبێت سەرۆك كۆمار و حكومەتی نوێ هەڵبژێردرێت هیچ پێشنیازێكی لەو شێوەیە باسی لێوەنەكراوە تەمەنی حكومەت بۆ یەك ساڵی دیكە درێژبكرێتەوە.

ئاشكرایكرد، بەپێی دەستوور و یاسا ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ناتوانێت تەمەنی ئەم حكومەتە درێژبكاتەوە و تەنانەت ناتوانێت لێپرسینەوە لە وەزیرەكانی ئەم حكومەتەش بكات، چونكە ئەم پەرلەمانە متمانەی بە حكومەتەكەی مستەفا كازمی نەداوە تا بتوانێت تەمەنی حكومەتەكەی مستەفا كازمی درێژبكاتەوە یاخود لێپرسینەوە لە وەزیرەكان بكات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سودانی: ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گۆڕدرا بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی

نووسینگەی محەمەد شیاع سودانی بڵاویکردەوە کە ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گۆڕدرا بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی. لە راگەیەندراوەکەی…
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێك: هەنگاونان بۆ پێكهێنانی حكومەت بە ڕێككەوتن و سازان یەكلابووەتەوە

هاوكات لەگەڵ نزیكبوونەوەی تەواوبوونی ڕێوڕەسمی چلە چاوەڕوان دەكرێت جارێكی دیكە هەنگاوە سیاسییەكان لە عێراق دەستپێبكەنەوە، پەرلەمانتارێكی چێوەی هەماهەنگی…
Total
0
Share