ژمارەی قوربانیانی بۆردوومانەكەی كامپی مەخمور بەرزبووەوە

ژماره‌ی قوربانیه‌كانی كا‌مپی مه‌خمور كه‌ له‌لایه‌ن فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی توركیاوە بۆردوومانكرا بۆ حەوت كەس بەرزبووەوە.

غه‌یاس سورچی، كارگێڕی مه‌ڵبه‌ندی موسڵی یه‌كێتی بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، بریندارانی بۆردوومانەكەی كامپی مەخمور سەرجەمیان هاوڵاتیی مەدەنین و ژمارەیان بۆ حەوت كەس بەرزبووەتەوە.

وتیشی، له ‌نه‌خۆشخانه‌كانی موسڵ چاره‌سه‌ری برینداران ده‌كرێت و برینیی دوانیان سەختە‌.

لەماوەی ڕابردووشدا چەندجارێك كامپی مەخمور كە ئاواره‌كانی باكووری كوردستانی تێدا نیشتەجێیە لەلایەن فڕۆكەكانی توركیاوە بۆردوومانكراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تیمی پارێزەرانی بافڵ جەلال تاڵەبانی هەوڵی ئازادکردنی دوو ڕۆژنامەنووسە دەستگیرکراوەکە دەدەن

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان تیمی پارێزەرانی ڕاسپاردووە بۆ ئازادکردنی هەردوو ڕۆژنامەنووس سەرتیپ وەیسی و ئیبراهیم…
Total
0
Share