حكومەتی عێراق لە هەوڵی كۆنترۆڵكردنی داهاتی نەوتی هەرێمی كوردستاندایە

حكومەتی عێراق لە هەوڵی كۆنترۆڵكردنی داهاتی نەوتی هەرێمی كوردستاندایە و كار دەكات بە یاسایی كۆنترۆڵی تەواوی دۆسیەی نەوتی هەرێم بكات.

پێگەی هەواڵی سكای نیوز بڵاویكردووەتەوە، حكومەتی عێراق لە ڕێگەی كۆمپانیایەكی بواری یاساییەوە داوا لە كۆمپانیا نەوتییەكانی جیهان دەكات كە لە هەرێمدا كار دەكەن مامەڵەكانیان بەجۆرێك بێت لەگەڵ یاسای حكومەتی فیدراڵیدا بگونجێت.

ئاشكرایكرد وەزیری نەوتی عێراق ڕێگای نامەیەكەوە ئەو كۆمپانیا نەوتییانەی كە لەبارەی شێوازی مامەڵەكردنیان لەگەڵ نەوتی هەرێم ئاگاداركردووەتەوە.

ئاماژە بەوە كراوە، عێراق لە هەوڵی كۆنترۆڵكردنی داهاتی نەوتی هەرێمی كوردستاندایە و كار دەكات بە یاسایی كۆنترۆڵی تەواوی دۆسیەی نەوتی هەرێم بكات.

بابەتی پێشتر

نەوت بەرزبووەوە

بابەتی دواتر

پەرلەمانی كوردستان بە توندی وەڵامی ڕاپۆرتەكەی ئینستیتیوتی پەی دەداتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share