سۆران عومەر: هەرێم پارەی مووچەی مانگی 12 ی خەرجکردووە.

سۆران عومەر ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، ئەو بڕە پارەیەی بەغداد بۆ مووچەی مانگی 12 ناردوویەتی، هەرێم خەرجیکردووە.

سۆران عومەر رایگەیاندووە، وەزارەتی دارایی عێراق بە نووسراوی ژمارە 35296 لە 31 ی 12 ی 2024 دوایین گوژمە پارەی مووچەی مانگی 12 ی فەرمانبەرانی سەربازی و مەدەنی و خانەنشینان و تۆڕی کۆمەڵایەتی و کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوانی ناردووە، بەڵام هەرێم پارەی مووچەی مانگی 12 ی خەرجکردووە و مووچەی مانگی 11 ی پێداوە.

ئەمە لە کاتێکدایە هونەر جەمال وتەبێژی وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاند، تا ئێستا 441 ملیاری مووچەی مانگی 12 ماوە کە نەیناردووە، سوورن لەسەر بەدەستهێنانی ئەو مووچەیە و بەم نزیکانە لەگەڵ بەغداد دادەنیشینەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەندامێکی جڤاتی نیشتمانی: ئەگەر دەنگی ناڕازیش هەبێت بۆ درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمان ناچارن ڕازی ببن

ئەندامێکی جڤاتی نیشتمانیی بزوتنەوەی گۆڕان لەبارەی هەڵوێستی بزوتنەوەکە لەبارەی درێژکردنەوەی ماوەی پەرلەمان دەڵێت، “تا ئێستا بڕیار نەدراوە کە…
Total
0
Share